Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 04:24

لایەنگرانی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی لە کەرکووکیش خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن

کوردستان TV
100%

بڕیارە کاتژمێر 05:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 01ـی 08ـی 2022 لایەنەگرانی ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی لەهەمان شوێن خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.

دوای تویتەکەی وەزیری سەدر، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لایەنەگرانی ڕەوتی سەدر لە کەرکووک لەلای بینای کۆنی پارێزگای کەرکووک خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.

هاوکات بڕیارە لە هەمان کات و لە هەمان شوێن لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگیش خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە چەند ڕۆژێکە لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە بەغدا خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن، دوێنێ یەکشەممە چوارچێوەی هەماهەنگیش لە پەیامێکدا لایەنەگرانی ڕاسپارد بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەپێناو "پاراستنی دامەزراوە شەرعییەکانی دەوڵەت."

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.