Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 04:25

نەتەوە یەکگرتووەکان: خۆشحاڵین بەوه‌ی یەکەم کەشتی دانه‌وێڵه‌ لە ئۆکرایناوە بەڕێكه‌وتووه‌

کوردستان TV
100%


سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس خۆشحاڵی خۆی نیشاندا سەبارەت بە بەرێکەوتنی یەکەم کەشتی دانه‌وێڵه‌ لە بەندەری ئۆدیسا باشووری ئۆکرایناوە.

گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ستیفان دوجاریک لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، یەکەم کەشتیی کە 26 ھەزار و 527 تۆن گەنمەشامی بارکردووە لە بەندەری ئۆدیساوە بەرێکەوتووە.

ستیفان دوجاریک بەرێکەوتنی یەکەم کەشتیی دانەوێلەی لە بەندەری ئۆدیساوە، بە سەرکەوتنێک بۆ ناوەندی ھەماھەنگیی ھاوبەش لە ئیستانبوڵ لەقەڵەم داوە کە نوێنەرانی ھەریەک لە تورکیا، رووسیا، ئۆکراینا و نەتەوە یەکگرتووەکان لەخۆدەگرێت.

راشیگەیاندووە: سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان خۆشحاڵە بە ھەوڵەکانی ناوەندی ھەماھەنگیی ھاوبەش لە ئیستبوڵ و لەم قۆناغەدا، سوپاسی سەرکردایەتیی تورکیای کردووە.

پێشتر وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاندبوو، لە میانی رێککەوتننامەی رەوانەکردنی دانەوێڵەدا، ئه‌مڕۆ یەکەمین کەشتی کە لە بەندەری ئۆدیساوە بەڕێ کەوتووە، دەگاتە ئیستانبوڵ.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ھەروەھا راشیگەیاندبوو، کەشتییەک بە ناوی رازۆنی بەمەبەستی گەیشتن بە بەندەری تەرابلوس باکووری لوبنان لە ئۆدیساوە بەڕێ کەوتووە و چاوەڕوان دەکرێت 2ی ئاب بگاتە ئیستانبوڵ، دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ کەشتییەکە لە ئیستانبوڵ، بەردەوام دەبێت لە رۆیشتنەکەی.

لە 22ی تەمووزی رابردوودا، بەچاودێری ھەریەک لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سكرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس لە رێورەسمێکدا، بەڵگەنامەیەکی دەستپێخشەریی بۆ ھەناردەکردنی دانەوێڵە لە بەندەرەکانی ئۆکراینا لەنێوان تورکیا، رووسیا، ئۆکراینا و نەتەوەیەکگرتووەکان واژووکرا.

لە رێککەوتننامەکەدا، پاراستنی ھەناردەکردنی دانەوێڵە کە لە بەندەرەکانی ئۆکرانیا لە دەریای رەش گیریان خواردووە لە رۆژھەڵاتی ئەورووپاوە بۆ جیھان دەستەبەرکراوە.

جیهان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.