Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 04:22

شەقامێکی هەولێر بۆ ماوەی مانگێک دادەخرێت

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، دیوی ناوەوەی شەقامی 60 مەتری، ئەوبەشەی کە دەکەوێتە نێوان سێڕیانی لەیلا قاسم و سێڕیانی دارایی دادەخرێت.

فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێرانی بەڕێزمان ئاگاداردەکەینەوە کە بەهۆی گەیشتنی کارکردن لە دروستکردنی ئاوەڕۆی سندوقی بۆ سەر شەقامی 60 مەتری نزیک سایلۆی کۆنی هەولێر، لەبەیانی کە دەکاتە 02ـی 08ـی 2022 بۆ ماوەی یەک مانگ دیوی ناوەوەی شەقامی 60مەتری ئەوبەشەی کە دەکەوێتە نێوان سێڕیانی لەیلا قاسم وسێڕیانی دارایی بەتەواوی دادەخرێت.

ئاماژەی بەوەش داوە کە لەم ماوەیە شوفێران دەتوانن شەقامی 30 مەتری و شەقامی ناو گەڕەکی کوردستان و شەقامە لاوەکییەکانی ناو گەڕەکی سایلۆ بەکاربێنن وەکو شەقامی بەدیل.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.