لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی په‌یتا په‌یتا له‌سه‌ر به‌رزه‌پرده‌ی ناوچه‌ی كه‌ڕاده له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا ده‌ست به گردبوونه‌وه ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كه‌یان كه بڕیاره پاش كه‌مێكی تر و كاتژمێر 5ی ئێواره ده‌ست پێ بكات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (كوردستان تیڤی) لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی خه‌ریكن په‌یتا په‌یتا ده‌چنه ئه‌و شوێنه‌ی كه بۆیان دیاریكراوه كه بریتییه له به‌رزه‌پرده‌ی ناوچه‌ی كه‌ڕاده و ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كه‌یان.
هێزێكی زۆری ئه‌منیش له‌و ناوچه‌یه و له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كۆبوونه‌ته‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر ڕووداوێك ئه‌گه‌ر له به‌ریه‌ككه‌وتن له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانی ڕه‌وتی سه‌در دڕوست ببێت.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دوێنێ یه‌كشه‌م داوایان له‌لایه‌نگرانیان كردبوو ئه‌وانیش هاوشێوه‌ی لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در سبه‌ی له شاری به‌غدا خۆپیشاندانێكی فراوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
لیژنه‌ی ئاماده‌كاری خۆپیشاندانه‌كه ڕایگه‌یاندبوو كه خۆپیشاندانه‌كه له كاتژمێر 5ی ئێواره له‌سه‌ر به‌رزه‌پرده‌ی ناوچه‌ی كه‌ڕاده ده‌ست پێ ده‌كات و تا ناوچه‌ی سه‌وز به‌رده‌وام ده‌بێت.
بڕیاره‌یشه له خۆپیشاندانه‌كه‌دا به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و حه‌شدی شه‌عبیش ئاماده‌بن، خۆپیشانده‌رانیش له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ده‌پارێزرێن و بازنه‌یه‌كی ئه‌منییان بۆ دروست ده‌كرێت.
لیژنه‌ی ئاماده‌كاری خۆپیشاندانه‌كه دوێنێ یه‌كشه‌م ڕه‌تی كردبووه‌وه كه گردبوونه‌وه‌كه‌یان دژی لایه‌نگرانی سه‌در بێت، به‌ڵكو دژی حكوومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ده‌وه‌ستنه‌وه و ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه و گه‌شتكردنی لێ قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در له ڕۆژی شه‌مووی ڕابردووه‌وه له‌نێو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان و ناوچه‌ی سه‌وزن و دژی كاندیدكردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گردبوونه‌ته‌وه و داوای كۆتاییهێنانی گه‌نده‌ڵی و ده‌سه‌ڵاتی پشك پشكێنه له‌نێو حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.