ئه‌مڕۆ دووشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا ده‌ستی پێ كرد و له‌سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كه‌ش لایه‌نگرێكی چوارچێوه‌كه بریندار كرا.
برینداربوونی خۆپیشانده‌ره‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌هۆی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان بووه كه له ناوچه‌كه بۆ پاراستنی خۆپیشانده‌ران بڵاوه‌یان پێ كرابوو.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له دوای كاتژمێر چواری سه‌رله‌ئێواره‌وه لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی په‌یتا په‌یتا له‌سه‌ر به‌رزه‌پرده‌ی ناوچه‌ی كه‌ڕاده له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا گردبوونه‌وه و ده‌ستیان كرد به‌و خۆپیشاندانه‌ی كه بڕیاری له‌سه‌ر درابوو.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دوێنێ یه‌كشه‌م داوای له لایه‌نگرانی كرد هاوشێوه‌ی لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در له شاری به‌غدا خۆپیشاندانێكی فراوان ئه‌نجام بده‌ن.
لیژنه‌ی ئاماده‌كاری خۆپیشاندانه‌كه ڕه‌تیان كردبووه‌وه خۆپیشاندانه‌كه‌یان وه‌ك به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ك بێت بۆ خۆپیشانده‌ران و لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در، جه‌ختیشیان كردبووه‌وه كه خۆپیشاندانه‌كه‌یان دژی حكوومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و گرتنی باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه.
ڤیدیۆ.. دیمه‌نی خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له شاری به‌غدا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.