ساڵح محه‌مه‌د ئه‌لعێراقی كه به وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در ناسراوه په‌یامێكی نوێی ئاراسته‌ی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه كرد كه ئێستا له پارێزگاكانی تر هه‌وڵ ده‌ده‌ن بێنه نێو به‌غداوه بۆ پاڵپشتیكردنی خۆپیشانده‌رانی ئه‌و شاره.
وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در ئه‌مڕۆ دووشه‌م له په‌یامه‌كه‌دا بۆ خۆپیشانده‌رانی پارێزگاكانی تر ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ده‌كرێت تا دوای نوێژی مه‌غریب له پارێزگاكانتان بمێننه‌وه.
پێشی ڕاگه‌یاندن: چاوه‌ڕێی ڕێنمایی نوێ بن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به هه‌زاران لایه‌نگری ڕه‌وتی سه‌در ئاماده‌كاری ته‌واویان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بێنه نێو به‌غدای پایته‌خت وه‌ك پشتگیری و پاڵپشتییه‌ك بۆ خۆپیشانده‌رانی به‌غدای پایته‌خت.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش له‌ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا ده‌ستیان به خۆپیشاندان كردووه، وه‌ك خۆیان ڕایده‌گه‌یه‌نن كه ئامانجیان به‌رپه‌رچدانه‌وه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی سه‌در نییه، به‌ڵكو دژی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه.
جێی باسه لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در له ڕۆژی شه‌مووی ڕابردووه‌وه له‌نێو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان و ناوچه‌ی سه‌وزن و دژی كاندیدكردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه گردبوونه‌ته‌وه و داوای كۆتاهاتنی گه‌نده‌ڵی و ده‌سه‌ڵاتی پشك پشكێنه له‌نێو حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.