سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در چه‌ند پارێزگایه‌كی تریشی له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق گرته‌وه.
وه‌ك پشتگیرییه‌ك بۆ خۆپیشانده‌رانی به‌غدای پایته‌خت، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی به‌سڕه، بابل، دیاله، واسیت، نه‌ینه‌وا، میسان و موسه‌ننا ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌شێكی زۆری خۆپیشانده‌رانی ئه‌م پارێزگایانه، ئاماده‌كاری ته‌واویان كردووه بۆ چوونه نێو شاری به‌غدا و پاڵپشتیكردنی خۆپیشانده‌رانی پایته‌خت.
به‌ڵام به فه‌رمانی ساڵح محه‌مه‌د عێراقی كه به وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در ناسراوه، چوونی خۆپیشانده‌رانی پارێزگاكان بۆ نێو شاری به‌غدا ڕاگیرا.
وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در له په‌یامێكدا داوای لێ كردبوون تا دوای نوێژی مه‌غریب له پارێزگاكانیان بمێننه‌وه و چاوه‌ڕێی ڕێنماییه‌كان بن.
لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در ماوه‌ی دوو ڕۆژه دژی كاندیده‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌نێو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان و ناوچه‌ی سه‌وز ماونه‌ته‌وه داوای كۆتاهاتنی گه‌نده‌ڵی و ده‌سه‌ڵاتی پشك پشكێنه له‌نێو حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.