ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌میانه‌ی دیدارێك له‌نێوان وه‌زیری ڕۆشنبیری و كونسوڵی كۆریای باشوور له هه‌ولێر جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه ساڵی داهاتوو كتێبخانه‌ی زه‌یتوون له شاری هه‌ولێر نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له چۆ كیجۆنگ كونسوڵی كۆریای باشوور له هه‌ولێری پایته‌خت كرد و هه‌ردوولا له دیدارێكدا باسیان له پێشخستنی په‌یوه‌ندییه رۆشنبیری و كولتوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كۆریای باشوور كرد.
له دیداره‌كه‌دا وه‌زیری رۆشنبیری ستایشی دیاری و به‌خششه‌كانی كۆریای باشووری بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه باشترین خه‌بات بۆ مانه‌وه‌ی گه‌لان خه‌باتی كولتووری و رۆشنبیرییه.
وه‌زیر ئاماژه‌ی به بایه‌خدانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بواری پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان كرد و سرنجی بۆ ئه‌وه راكێشا له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی تایبه‌ت بۆ پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
له به‌رامبه‌ریشدا چۆ كیجۆنگ كونسوڵی كۆریای باشوور له هه‌ولێر ستایشی كولتووری پێكه‌وژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی له هه‌رێمی كوردستان كرد و هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی له‌و رووه‌وه به گرینگ و مایه‌ی ستایش وه‌سفكردن. گوتیشی كه چیرۆكی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێمی كوردستان به دنیای ده‌ره‌وه ده‌ناسێنێت.
كونسوڵی كۆریای باشوور له هه‌ولێر جه‌ختی كرده‌وه كه بۆ به‌رده‌وامیدان به دیارییه‌كانی كۆریای باشوور بۆ خه‌ڵكی كوردستان له به‌رنامه‌یاندایه ساڵی داهاتوو كتێبخانه‌ی گشتیی زه‌یتوون له شاری هه‌ولێر نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.