ئه‌مینداری گشتیی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق داوای له خۆپیشانده‌رانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له شاری به‌غدا كرد بكشێنه‌وه و كۆتایی به خۆپیشاندانه‌كه‌یان بێنن.
قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتیی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له په‌یامێكدا بۆ خۆپیشانده‌ران ڕایگه‌یاند: خوا ڕووی ئێوه و هه‌موو عێراقییه‌كی به شه‌ڕه‌ف سپی بكات بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته جوانه‌تان بۆ به‌رگریكردن له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و ڕێگه نه‌دان به دروستنه‌بوونی فیتنه و ململانێی ناوه‌خۆیی.
ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی پڕبوونی شه‌قامه‌كان و نه‌توانین بۆ له‌خۆگرنتیان، داواتان لێ ده‌كه‌ین بكشێنه‌وه و به سه‌لامه‌تی و ئارامی بگه‌ڕێنه‌وه.
دوای په‌یامه‌كه‌ش په‌یتا په‌یتا لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌مانگی ده‌ستیان به كشانه‌وه كرد له ناوچه‌ی خۆپیشاندانه‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ی كه ده‌كه‌ونه نزیك ناوچه‌ی سه‌وز له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا.
جێی باسه سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م به سه‌دان لایه‌نگری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد و هه‌وڵیان دا بچنه نێو ناوچه‌ی سه‌وز شوێنی مانه‌وه‌ی مانگرتووانی لایه‌نگرانی سه‌در، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان ڕێگرییان لێ كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.