كه‌سێكی نزیكی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در وه‌ڵامی ئه‌و لایه‌نانه‌ی دایه‌وه كه داوای ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی موقته‌دا سه‌در سه‌باره‌ت به داواكاری گفتوگۆ له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕایگه‌یاند: ئێستا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی په‌رش و بڵاوه و هیچ چوارچێوه‌یه‌ك نه‌ماوه بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵیان.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا لایه‌نه سیاسییه‌كان و ته‌نانه‌ت سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش داوایان له موقته‌دا سه‌در كردبوو ده‌ست له خۆپیشاندانه‌كان هه‌ڵبگرێ و دووباره له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ ده‌ست به دیالۆگ بكه‌نه‌وه.
جێی باسه لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در ماوه‌ی دوو ڕۆژه دژی كاندیده‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌نێو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان و ناوچه‌ی سه‌وز ماونه‌ته‌وه داوای كۆتاهاتنی گه‌نده‌ڵی و ده‌سه‌ڵاتی پشك پشكێنه له‌نێو حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.