وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در سوپاسی خۆپیشانده‌رانی پارێزگاكانی تر كرد و داوای لێ كردن دوای ئه‌نجامدانی نوێژی مه‌غریب بچنه ماڵه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م به هه‌زاران خۆپیشانده‌ری لایه‌نگری سه‌در له پارێزگاكانی تری عێراق ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد و دا‌واشیان كرد بۆ پشتگیركردن له هاوڕێكانیان له به‌غدا ڕێگه‌یان پێ بدرێ بێنه ئه‌و شاره‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ساڵح محه‌مه‌د ئه‌لعێراقی كه به وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در ناسراوه، په‌یامێكی ئاراسته‌كردن و سوپاسی كردن له‌به‌رامبه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌ریان له پارێزگاكانی تر.
وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در له په‌یامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: نوێژی مه‌غریب بكه‌ن و به سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه و دوعاش بۆ مانگرتووان له ئه‌نجوومه‌نی گه‌ل بكه‌ن.
وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در پێشتر له په‌یامێكدا داوای له خۆپیشانده‌ران كردبوو ئه‌گه‌ر ده‌كرێت تا دوای نوێژی مه‌غریب له پارێزگاكانتان بمێننه‌وه و چاوه‌ڕێی ڕێنمایی نوێ بن.
جێی باسه لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در ماوه‌ی دوو ڕۆژه له‌نێو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان و ناوچه‌ی سه‌وز ده‌ستیان به مانگرتن كردووه داوای كۆتاهاتنی گه‌نده‌ڵی و ده‌سه‌ڵاتی پشك پشكێنه به‌هه‌ده‌ردانی سامانی وڵات له‌نێو حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.