له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی (رۆژه‌ڤی كوردستان)، عه‌بدولسه‌لام به‌رواری سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی عێراق رایگه‌یاند كه هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك چاكسازی بنه‌ڕه‌تی نه‌كات، به‌رده‌وام له قه‌یران ده‌مێنێت.
به‌رواری ڕایگه‌یاند: دۆخی ناسه‌قامگیری عێراق ئه‌و رۆژه ده‌ستی پێ كرد به‌وه‌ی هه‌ندێ لایه‌ن ڕازی نه‌بوون به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌وه كلتووره، وه‌ك سه‌رۆك بارزانی گوتی تا ئه‌و كلتووره نه‌گۆڕێت ئه‌وا وڵات هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئاژاوه ده‌مێنێته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك چاكسازی بنه‌ره‌تی له‌ناوه‌خۆیدا نه‌كات به‌رده‌وام تووشی قه‌یران ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ده‌بێت سیسته‌می بیركردنه‌وه و تێڕوانینی تاكی عێراقی گۆڕانكاری به‌سردا بێت.
سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی سه‌در له په‌رله‌مانی عێراق، عه‌بدولسه‌لام به‌رواری جه‌ختی كرده‌وه كه پلانێكی به به‌رنامه و به پلان بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی لایه‌نه‌كان له شاری هه‌ولێر بۆ نه‌هێشتنی ئاڵۆزییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێڕاق، ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی میدیایی گه‌وره‌ی داوه‌ته‌وه به‌تایبه‌تیش له وڵاتانی عه‌ره‌بی و هه‌رێمیدا.
به‌رواری ته‌ئكیدی كرده‌وه كه باشترین رێگه ئه‌وه‌یه هه‌ردوو لایه‌نی شیعه رازی بن به‌وه‌ی كازمی بكه‌نه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه زۆر گرینگه مه‌رجه‌كانی سه‌در له به‌چاو بگیرێت.
گوتیشی كه وا پێده‌چێت كه قۆناغی هاوبه‌شی سیاسی له عێراقدا كۆتایی پێهاتبێت.
له كۆتاییدا عه‌بدولسه‌لام به‌رواری ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌وه‌ی زیاتر كێشه‌ی بۆ عێراق دروست كردووه ئه‌وه‌یه كه ده‌ستوور له‌و وڵاته جێبه‌جێ نه‌كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.