درەنگانی ئەمشەو دووشەممە 01ـی 08ـی 2022 ھەواڵی کوژرانی شوێنگرەوەی سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی قاعیدە بڵاوبووەوە، سەرچاوە ھەواڵگیرییەکانی ئەمریکا ھەواڵەکە پشتڕاست دەکەنەوە.
ماڵپەڕی ئەسۆشیدەیت پرێسی ئەمریکی ڕایگەیاند: بەپێی سەرچاوەیەکی ھەواڵگیری زانیومانە کە ھەفتەی ڕابردوو ئەیمەن زەواھیری، شوێنگرەوەی ئوسامە بن لادن لە ئەفغانستان لە ئۆپەراسیۆنێکدا کوژراوە.
ھاوکات کۆشکی سپی ئاماژەی بەوە دا کە ھەر ئەمشەو دووشەممە جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەبارەت بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتووی دژەتیرۆر گوتارێک پێشکەش دەکات.
ئەیمەن محەمەد ڕەبیع زەواھیری، ناسراو بە ئەیمەن زەواھیری لە ڕێکەوتی 19ـی 06ـی 1951 لە میسڕ لەدایکبووە، لەدوای کوژرانی ئوسامە بن لادن وەک سەرۆکی نوێی ڕێکخراوی قاعیدە دەستنیشان کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.