Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 00:27

كاركردن لە پرۆژەی 100 مەتری سلێمانی (ئۆتۆبانی بابان) بەردەوامە

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: كاركردن لە پرۆژەی 100 مەتری سلێمانی (ئۆتۆبانی بابان) بەردەوامە.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایده‌گه‌ێنێت: كاركردن لە پرۆژەی 100 مەتریی سلێمانی (ئۆتۆبانی بابان) بەردەوامە كە یەكێكە لە پرۆژە ستراتیژییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە سەرپەرشتی دەكرێت.
شایەنی باسە، رۆژی شەممە 2020/7/11 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دانا و لە گوتارێكدا ڕایگەیاند: خۆشەویستانی سلێمانی، شایەنی ئەو پڕۆژەیە و پڕۆژەی گەورەترن، راستە ئەو پڕۆژەیە دەمێكە قسەی لەسەر دەكرێت، ئێمە بەڵێنەكەمان بردە سەر، ئەمەش دەبێتە دەستكەوتێكی گەورە بۆ خەڵكی سلێمانی و تەواوی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.