Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 00:23

وادەی كۆتایی هاتنی شەپۆلی گەرما لە عێراق دیاریكرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە، پێشبینییەكانی كەشناسی ئاماژە بەوە دەكەن كە ناوچەكانی باشووری ئەو وڵاتە پەنجا پلە تۆمار دەكەن، كە سبەینێ چوارشەممە دەستپێدەكات، ناوچەكانی ناوەڕاستیش بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەكانی گەرما پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ كاریگەرییان لەسەر دەبێت.
حسێن ئەسەدی، پێشبینیكەری كەشوهەوا لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاندووە ،ئەمڕۆ سێشەممە پلەكانی گەرما لە نیوەڕۆدا بەرز دەبنەوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پلەكانی گەرما 50 پلەی سەدی تۆماردەكەن. بەرزبوونەوە-كەش لە ناوچەكانی باشوورە و لە ڕۆژی چوارشەممەوە دەستپێدەكات و بەپێی نەخشە نوێكراوەكانی كەشوهەوا، شەپۆلی گەرما و پلەكانی گەرما تا ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
هەروەها ئەسەدی  ئامۆژگاری هاووڵاتیان دەكات بۆ ماوەیەكی زۆر خۆیان نەدەنە بەر تیشكی خۆر، بەتایبەتی لەكاتەكانی پاشنیوەڕۆدا .
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.