یانه‌ی بارسێلۆنا به‌فه‌رمی جولێس كۆندێی فه‌ڕه‌نسی و به‌رگریكاره نوێیه‌كه‌ی پێشكه‌شی میدیاكان و هانده‌ران كرد، كۆندێ له یانه‌ی سیڤیلیه‌وه به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ و به بڕی په‌نجا ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ پێنج تا ده ملیۆن یۆرۆی دیكه وه‌ك گۆڕانگاری په‌یوه‌ندی به بارسا كرد‌و بڕی مەرجی سزادان بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەى یەک ملیار یۆرۆیە، به‌رگریكاره فه‌ڕه‌نسیه‌كه له‌گه‌ڵ خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانه‌ی بەرسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆ واژوویان له‌سه‌ر په‌ڕاوی به‌نده‌كانی گرێبه‌سته‌كه كرد.
دواتر یاریزانه‌كه بە درێسی تیپه نوێیه‌كه‌ی بە هاندەران و ڕاگەیاندنەکان ناسێندرا، جێگای باسه کۆندێی ته‌مه‌ن بیست و سێ ساڵ پێنجەمین گرێبەستی ئەم هاوینەی بارسێلۆنایه، دوای گواستنەوەی هه‌ریه‌ك له فرانك کێسی كۆت دیڤواری و ئه‌ندرێس کریستێنسنی دانیماركی و ڕافینیای به‌ڕازیلی و رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵه‌ندی بۆ ڕیزی بلاوگڕانا، له كاتی پێشكه‌شكردنی به میدیاكان.
كۆندێ گوتی، شانازی ده‌كه‌م كه هاتوومه‌ته ڕیزی ئه‌م یانه گه‌وره‌یه‌و سوپاسی سه‌رۆك و هانده‌رانی بارسێلۆنا ده‌كه‌م بۆ ئه‌و ڕێزلێنان و پێشوازیه گه‌رمه، یاریزانه فه‌ڕه‌نسیه‌كه ئاشكراشیكرد كه گفتوگۆیه‌كی وردی له‌گه‌ڵ چاڤی هێرناندیزی ڕاهێنه‌ری بارسا كردووه‌و تیپه‌كه‌ش خاوه‌نی پڕۆژه‌یه‌كی په‌ره‌پێدانی گشتگیره‌وه هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندیكردنی بوو به ڕیزی یانه كاتالۆنیه‌كه.
بارسێلۆنا به‌فه‌رمی جولێس كۆندێی فه‌ڕه‌نسی و به‌رگریكاره نوێیه‌كه‌ی پێشكه‌شی میدیاكان و هانده‌ران كرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.