Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 00:28

واشنتۆن بەڵێنی گەیاندنی چەكی نوێ بە ئۆكراینا دەدات 

کوردستان TV
100%

ئەمریكا رۆژی دووشەممە ڕایگەیاند كە بە بەهای 550 ملیۆن دۆلار چەكی نوێ بۆ ئۆكراینا دەنێرێت ،لەوانەش تەقەمەنی بۆ مووشەهەڵگرەكانی هیمارس كە گرنگییەكی تابەتی لە شەرەكاندا هەیە .
لەوبارەیەوە جۆن كیربی، گوتەبێژی كۆشكی سپی بۆ ڕۆژنامەكان پشتڕاستی كردەوە كە ئەم هاوكارییە بە تایبەتی "تەقەمەنی زیاتر بۆ سیستەمەكانی هیمارس" لەخۆدەگرێت.
بەمەش كۆی گشتی ئەو هاوكارییە سەربازییانەی ئەمریكا پێشكەشی ئۆكرانیا كردووە لە دوای دەستبەكاربوونی جۆ بایدن ،سەرۆكی ئەمریكا، دەگاتە زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار.
پێنتاگۆن لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوە كردووە كە هاوكارییە نوێیەكان 75 هەزار گولـلەی 155 ملیمەتریش دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە كاركردن لەگەڵ هاوپەیمانان و هاوبەشەكانی بۆ دابینكردنی توانا سەرەكییەكان بۆ ئۆكرانیا.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.