لویس سوارێز ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌كانی لیڤه‌رپول و بارسێلۆناو ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید گه‌ڕایه‌وه وڵاته‌كه‌ی و به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ناسیۆنالی ئۆرگوایی كرد كه له ڕیزی ئه‌م یانه‌یه ده‌ستی به كاروانی وه‌رزشی خۆی له یاریگاكانی تۆپی پێ كردووه.
سوارێز له‌گه‌ڵ هاوسه‌رو منداڵه‌كانی به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت گه‌ڕایه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كارسكۆ له مۆنتیڤیدیۆی پایته‌ختی ئۆرگوای و له لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆری هه‌واردارانیه‌وه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به گه‌رمی پێشوازی لێكرا.
دواتر ڕێوڕه‌سمێكی تایبه‌ت له یاریگای ناسیۆنال بۆ واژووكردنی گرێبه‌ست و پێشوازیكردن له‌م ئه‌ستێره‌یه به ئاماده‌بوونی هه‌زاران هانده‌ر سازكرا، ناسیۆنال له ڕیزی یانه به‌ناوبانگه‌كانی وڵاتی ئۆرگوای و كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوور دایه كه به یه‌كێك له جه‌مسه‌ره‌كانی تۆپی پێی ئۆرگوای داده‌نرێت و جه‌مسه‌ره‌كه‌ی دیكه‌ش یانه‌ی پینارۆله، سوارێزی ته‌مه‌ن سیی و پێنج ساڵ له كۆتایی وه‌رزی پێشوو گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ته‌واوبوو، بۆیه به‌م دواییه له‌گه‌ڵ یانه‌ی ناسیۆنالی ئۆرگوایی گه‌یشته ڕێككه‌وتن و به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندی به ڕیزی یانه‌كه كرد، ئێستاش سوارێز هه‌وڵ ده‌دات توانای جه‌سته‌یی بگه‌ڕێته‌وه دۆخی جارانی تا له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌شداری له مۆندیالی دووهه‌زاروبیست و دووی قه‌ته‌ر بكات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته چواره‌م مۆندیال كه به‌شداری تێدا ده‌كات.
سوارێز به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ناسیۆنالی ئۆرگوایی كرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.