ئەگەر ئەتەوێت (جگەر)ت بە سەلامەتی بمێنێتەوە هەندێك ڕەفتارو خو هەیە تەنها بە خۆپاراستن و دوركەوتنەوە لێیان دەتوانیت جگەرت بپارێزیت وە بەپێچەوانەشەوە، ئەوانیش:
1-درەنگ نوستن و درەنگ لەخەو هەستان.
2-میزنەكردن لەبەیانیان.
3-زۆر خواردن.
4-نەخواردنی نانی بەیانی.
5-بەكارهێنانی دەرمان بەرێژەیەكی زۆر.
6-بەكارهێنانی مادە پارێزەرەكان ومادەی زیادكراو بۆ خواردن وەك ڕەنگ و تام و ماددە كیمیاویەكانی پاراستنی خۆراك لە تێكچوون و شیرینكەری ناسروشتی.
7-بەكارهێنانی رۆنی چێشتلێنانی ناتەندروست واتە رۆنێك چەند جارێك خواردنی پێ سور كرابێتەوە.
8- زۆر خواردنەوەی ماددە كحولیەكان.
9- هەڵنەگرتنی سەوزە بەكوڵاوی یاخود بەكالی، بەڵكو باشتر وایە بە شێوەی فرێشی بەكاربهێنرێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.