ژمارەی ئەو كەسانەی لە ویلایەتی كنتاكی رۆژهەڵاتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە ئەنجامی ئەو لافاوەی بەهۆی بارانی وەرزییەوە دروست بوو گیانیان لەدەست دا، بەرزبووەوە بۆ 37 كەس.
بەپێی هەواڵێكی كەناڵی بی بی سی، ویلایەتی كنتاكی رووبەڕووی گەورەترین كارەساتی سروشتی لافاو بووەتەوە لە ساڵانی رابردوودا.
بەرپرسانی ویلایەتەكە ئاماژە بەوە دەكەن كە ژمارەی ئەو كەسانەی لەو كارەساتە سروشتییەدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 37 كەس.
فەرمانڕەوای ویلایەتەكە، ئاندی بیشێر باسی لەوە كرد كە نیگەرانن لە زیاتر بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییان.
لە كاتێكدا پرد و سەدان ماڵی ناوچەكە ژێرئاو كەوتوون، هاوكات 18 هەزار كەس بێ كارەبا بوون.
ژمارەی قوربانییانی لافاوەكەی رۆژهەڵاتی ئەمریكا گەیشتە 37 كەس
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.