Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 04:23

جیهان ڕووبەڕووی هەڕەشەی ئەتۆمی بووەتەوە 

کوردستان TV
100%

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئێوارەی رۆژی دووشەممە هۆشداریدا لەوەی كە جیهان ڕووبەڕووی هەڕەشەی ئەتۆمی بووەتەوە .
گۆتێرێس باسی لە "تووندتر بوونی" قەیرانەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نیمچە دوورگەی كۆریا و ئۆكرانیا كرد كە رووبەڕووی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی رووسیا بووەتەوە و ترسی خۆی لە پەرەسەندنی قەیرانەكانی دەربڕی.
ئاماژەی بەوەشكردووە، مرۆڤایەتی لە مەترسیدایە و ئەو وانانەی لە بۆردومانە ترسناكەكانی هێرۆشیما و ناگاساكی فێری بووە، لەبیری كردووە. 
گۆتێرێس هیوای خۆی دەربڕی بۆ دووپاتكردنەوەی بەكارنەهێنانی چەكی ئەتۆمی و هەروەها گرتنەبەری "بەڵێنی نوێ" بۆ كەمكردنەوەی جبەخانەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، نزیكەی 13 هەزار چەكی ئەتۆمی لە جبەخانەكان لە سەرانسەری جیهاندا هەڵگیراون، لە كاتێكدا مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی چەك لە زیادبووندان و پارێزبەندییەكان لاواز دەبن بۆ ڕێگریكردن لە پەرەسەندنی، بە تایبەتی باسی لە قەیرانەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نیمچە دوورگەی كۆریا و لەشكركێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا كرد.
ڕۆژی دووشەممە، ئەمریكا و بەریتانیا و فەڕەنسا لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا ئەم بەڵێنەیان دووپات كردەوە كە ناتوانرێت شەڕی ئەتۆمی ببرێتەوە و نابێت هەرگیز بەڕێوەبچێت.
هەروەها هەر سێ زلهێزە ئەتۆمییەكە داوایان لە مۆسكۆ كرد ڕێز لە ئەركە نێودەوڵەتییەكانی بگرێت و  كۆتایی بە ڕەفتارە نابەرپرس و مەترسیدارەكانی بهێنێت.


 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.