بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگهیاند: لە شارباژێڕ هاووڵاتیەك بە تۆمەتی زیادەڕۆیی دەستگیر کرا .
بهرێوهبهرایهتییهكه رایدهگهێنێت: دوای ئەوەی ئاگادار کرانەوە کە لە سنوری گوندی ( چنگیان ) لە ناحیەی سیتەك زیادەڕۆیی کراوەتە سەر زەوی گشتی و بۆ بەرژەوەندی تایبەتی تەخت کراون و چەندین داری سروشتی بڕاونەتەوەو هەڵکەندراون ، دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ گەیشتنە شوێنی دیاریکراو ، پاشان دەستکرا بە لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە ، لە ئەنجامدا هاووڵاتیەك بە تۆمەتی زیادەڕۆیی دەستگیر کرا .
سلێمانی.. هاووڵاتییەك بە تۆمەتی زیادەڕۆیی دەستگیر کرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.