Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 22:24

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق: پێشوازی لە گفتوگۆی لایەنە سیاسییەكان دەكەین

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە، مارك برایسۆن، باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا، پێشوازی لە بانگەوازەكانی دیالۆگ بۆ تێپەڕاندنی "قەیرانی" سیاسی عێراق كرد .
مارك برایسۆن، باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا، لەهەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: من نیگەرانم لە پەرەسەندنی گرژییە سیاسییەكان لە عێراقدا و پێشوازی لە بانگەوازەكان بۆ دیالۆگ دەكەم.
جێگای ئاماژەیە پێشتر مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لەبارەی رەوشی عێراق و خۆپیشاندانەكانی ناوچەی سەوز لە بەغدا، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو داوای گفتوگۆ و دیالۆگی نیشتمانیی لەنێوان لایەنە سیاسییەكانی عێراق كرد و رایگەیاند: بانگهێشتی سەرجەم لایەنەكان دەكەم بۆ دانیشتن لەسەر مێزی دیالۆگێكی نەتەوەیی؛ بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی سیاسی بۆ قەیرانی ئێستا، لەژێر چەتری عێراق و میكانیزمەكانی دیالۆگی نیشتمانیی.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.