Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 22:27

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق پاڵپشتی لە دەستپێشخەرییەكەی مستەفا كازمی دەكات

بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگاچارەیەك بۆ قەیرانی ئێستا
کوردستان TV
100%

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پاڵپشتی خۆی بۆ ئەو دەستپێشخەرییە راگەیاند كە مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیران، بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگاچارەیەك بۆ قەیرانی ئێستا خستوویەتەڕوو.
محەمەد حەلبوسی لە تویتێكدا نووسیوویەتی :پاڵپشتی لەو دەستپێشخەرییە دەكەین كە مستەفا كازمی لەبارەی دۆزینەوەی رێگاچارەیەك بۆ رووداوەكانی ئێستای وڵات راگەیاندووە".
راشیگەیاندووە ،جەخت دەكەینەوە لەسەر گرنگی دانیشتنی هەموو لایەنە سیاسییەكان لەسەر مێزی گفتوگۆ، هەروەها بەردەوامیدان بە هەنگاوە كردەییەكان بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكە، تا ئەو كاتەی بەپێی كاتێكی دیاریكراو، هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پارێزگاكان ئەنجام دەدرێن.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.