گۆزەیەک لە دیاربەکری كوردستانی توركیا، دۆزرایەوە کە مێژووەکەی بۆ نزیکەی هەزار و 700ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
سەرمەد عەزیزئۆغڵو بەڕێوەبەری هۆبەی چاودێری و جێبەجێکردن لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوەدانکردنەوەی شارەوانی ئامەد رایگەیاندووە"لە کاتی ئەنجامدانی کارەکانی کنەوپشکنینی شوێنەوارناسیدا، گۆزەیەکمان دۆزیووەتەوە کە لە ناوچەکە بە دەگمەن هەبووە و گۆزەکە بۆ هەڵگرتنی رۆنی زەیتوون و مەی بەکار هێندراوە".
لە کاتی کارەکانی کنەوپشکنینی شوێنەوارناسی لە میانی نۆژەنکردنەوەی دیوارەکانی دیاربەکر کە لە 2015ەوە لەلایەن یونیسکۆوە خراونەتە لیستی میراتی کولتووریی جیهانی، گۆزەیەک دۆزرایەوە کە مێژووەکەی بۆ نزیکەی هەزار و 700ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
نۆژەنکردنەوەی دیوارەکانی دیاربەکر کە دەکەوێتە ناوچەی سوور و لانکەی چەندین شارستانییەت بووە، بەشێوەیەکی قۆناغبەند لەلایەن گەورەشارەوانیی دیاربەکر و بە تەرخانکردنی بوودجە لەلایەن وەزارەتی ژینگە، شارسازیی و گۆڕانی ئاووهەواوە بەردەوامە، کارەکانی نۆژەنکردنەوەیەش بەشێوەیەکی ورد لەلایەن لیژنەی زانستی کە لەلایەن وەزارەتی کولتوور و گەشتیارییەوە پێک هێندراوە و دامەزراوەی راوێژکاران کە لە ژمارەیەک پسپۆڕ پێکهاتوون، کۆنترۆڵ دەکرێت.
لە کاتی کارەکانی کنەوپشکنینی شوێنەوارناسی لە میانی قۆناغی پێنجەمی نۆژەنکردنەوەی دیوارەکانی دیاربەکر گۆزەیەک دۆزرایەوە کە مێژووەکەی بۆ نزیکەی هەزار و 700ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
ئا- كامران
ژێدهر- AA
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.