Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 22:19

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه‌وه‌

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌  بە خانەنشین بوونى مامۆستایانى گرێبەست کە بەهەمیشەیی کراون بڵاوكرده‌وه‌.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌: 
روونکردنەوەیەک لە لیژنەى باڵاى ڕێنمایەکان –دیراساتى وەزارەتى دارایى و ئابووریەوە سەبارەت بە خانەنشین بوونى مامۆستایانى گرێبەست کە بەهەمیشەیی کراون
1-بەپێ ى یاساى  خانەنشینى یەکگرتوو ژمارە (27) ى ساڵى 2006 بەرکار لە هەرێمى کورستان هەر جۆرە خزمەتێک لێبڕینى خانەنشینى (استقطاع التقاعدى) لێنەبڕێت بە خزمەت هەژمار ناکرێت وە  ئەم یاسایە هەموو پێشمەرگەکانى بزوتنەوەى رزگارى خوازى گەلى کوردستان گرتۆتەوە و ئەگرێتەوە.
2-بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (34) لە 6/12/2019 ناوبراوان بە هەمیشەیى دامەزراون و لە خاڵى (3) بڕیارەکە هاتووە (سەبارەت بە ماوەى خزمەتى پێشووى ئاماژە پێدراوان لە بڕگەى (1) ى  سەرەوە وەک مامۆستاى گرێبەست وەزارەتى دارایى و ئابوورى بە پێ ى شایستەبوونیان لە چوارچێوەى یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکان مامەڵەیان دەکات) کە ماوەى خزمەتى پێشوویان بەپێ ى شایستەبوونیان لە چوارچێوەى یاسایى و ڕێنماییە بەرکارەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت وە ئێستادا بە پێ ى بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (56) ى ساڵى /2015 و ڕێنماییمان ژمارە (15) ى ساڵى 2017 کە پاڵپشتە بە نووسراوى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (1555) لە 4/4/2017 تەنها بۆ مەبەستى  سەرمووچە و خانەنشینى خزمەتى گرێبەستیان بۆ هەژمار دەکرێت تاکو کردنەوەى پلە بەرزکردنەوە وەزارەتى دارایى ناتوانێ جیاواز لە بڕیارەکە کاربکات . 
3- پلە بەرزکردنەوە بە ڕێنمایى ژمارە (11) ى ساڵى /2016 کە پاڵپشتە بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (56) لە 21/12/2015 و ڕێنماییمان ژمارە (15) ى ساڵى 2017 کە پاڵپشتە بە نووسراوى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (1555) لە 4/4/2017 پلە بەرزکردنەوە ڕاگیراوە تاکو پەسەندکردنى بوودجەى هەرێمى کوردستان بۆ فەرمانبەرانى ئەم چینەش هاوشێوەى گشت فەرمانبەران هەمیشەیین . 
4- گواستنەوەى مامۆستاکان لە شوێنى دوور بۆ شوێنى نزیک و سەنتەرى شارەکان لە دەسەڵاتى وەزارەتى پەروەردە دایە پەیوەندى بە وەزارەتى داراییەوە نیە.
                                               لیژنەى باڵاى ڕێنمایەکان-دیراسات

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.