Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 22:31

نێچیرڤان بارزانی پاڵپشتی لە دەستپێشخەرییەكەی مستەفا كازمی دەكات

بانگەوازی خۆمان بۆ دیالۆگێكی عێراقی برایانە و گشتگیر لە هەولێر نوێدەكەینەوە
کوردستان TV
100%

سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایدەگەێنێت، لە كاتێكدا بانگەوازی خۆمان بۆ دیالۆگێكی عێراقی برایانە و گشتگیر لە هەولێر نوێدەكەینەوە، پشتیوانی خۆشمان بۆ بانگەوازی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپات دەكەینەوە.
نێچیرڤان بارزانی،سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: لە كاتێكدا بانگەوازی خۆمان بۆ دیالۆگێكی عێراقی برایانە و گشتگیر لە هەولێر نوێدەكەینەوە، هاوكات پشتیوانی خۆشمان بۆ بانگەوازی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپات دەكەینەوە، سەبارەت بە گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەكانی عێراق بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەك بۆ دەربازبوون لەم قەیرانەی ئێستا و پێكەوە كاركردن بۆ گەیاندنی وڵات بە كەناری ئارام. 
هەروەها دەشڵێت: عێراق بۆ رزگار بوون پێویستی بە دیالۆگ و لێكتێگەیشتن و بەرپرسیارێتی هاوبەش هەیە.
دوێنێ دووشەممە مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لەبارەی رەوشی عێراق و خۆپیشاندانەكانی ناوچەی سەوز لە بەغدا، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو داوای گفتوگۆ و دیالۆگی نیشتمانیی لەنێوان لایەنە سیاسییەكانی عێراق كرد و رایگەیاند: بانگهێشتی سەرجەم لایەنەكان دەكەم بۆ دانیشتن لەسەر مێزی دیالۆگێكی نەتەوەیی؛ بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی سیاسی بۆ قەیرانی ئێستا، لەژێر چەتری عێراق و میكانیزمەكانی دیالۆگی نیشتمانی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.