Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 22:27

ئه‌ڵمانیا پشتیوانی و هاوکاری سه‌ربازی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


راوێژکاری سەربازی وەزارەت و بەرپرسی راوێژکارانی سەربازی ئەڵمانیا کۆبوونەوە.

له‌راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2 ى 8 ى 2022،  لیوا روکن ئیبراهیم ساڵح عبدولرەحمان راوێژکاری وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی کرد لە کۆڵۆنێڵ د.جان راوێژکاری باڵی پزیشکی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێم و شاندی یاوەری. 
لەدیدارێکدا، کۆڵۆنێڵ د.جان کۆتایی ئەرکەکەی لەهەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە بە راوێژکاری وەزارەت راگەیاند و ئاشکراشیکرد: بەم نزیکانە جێگرەوەکەی دەگاتە هەرێم و لەشوێنی ئەو دەستبەکار دەبێت. 
راوێژکاری وەزارەت، ستایشی ئەرک و ماندووبوونی ماوەی رابردووی کۆڵۆنێڵ د.جان ـی کرد و هیوای خواست لەئەرکی داهاتووی سەرکەوتوبێت. 
راوێژکاری سەربازی وەزارەت، دووپاتی کردەوە، هاوکاریی و هەماهەنگییە بەردەوامەکانی هاوپەیمانان بەگشتی و تیمی راوێژکارانی ئەڵمانیا بەدیاریکراوی، رۆڵی گرنگ و کاریگەریان لەپێشخستن و سەرخستنی پڕۆسەی چاکسازی وەزارەت و هەنگاوە یەک بەدوای یەکەکانی وەزارەت هەبووە، بۆئەمەش داوای کرد، لەداهاتوودا ئەو هەماهەنگی و هاوکاریانە بەردەوام بێت و چوارچێوەی کاری پێکەوەیی فراوانتر بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.