له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی كوردستان پاڵه‌وانێیه‌تی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كچان به‌رێوه‌ده‌چێت.
پاڵه‌وانێتییه‌كه له‌رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو 4 ى 8 ى 2022، له‌هۆڵی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین له‌شاری هه‌ولێر دێته ئه‌نجامدان.
له‌پاڵه‌وانێیه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كچان هه‌شت یانه له‌شاره‌كانی كوردستان به‌شدارن و كاتژمێر 3 ى ئێواره له‌هۆڵی ئاماژه پێدراو ده‌ستپێكی پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌چوونى پاڵه‌وانێیه‌تییه‌كه له‌چوار چێوه‌ی ئه‌و چاڵاكییه وه‌رزشییانه كه یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان به‌پاڵپشتی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان
2 ى 8 ى 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.