لەماوەی لەماوەی حەفتاو دوو كاتژمێردا دەبێ خۆپیشاندەرانی لایەنگری سەدر باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چوڵ بكەن .
ساڵح محەمەد عێراقی ناسراو بە وەزیری موقتەدا سەدر، رێبەری سەدر داوا لە لایەنگرانی دەكات لەماوەی حەفتاو دوو كاتژمێردا باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چوڵ بكەن و لەدەرەوەی پەرلەمان بمێننەوە.
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەمەشكردووە ، ئەنجامدانی نوێژی یەكگرتووی هەینی بۆ نوێژی یەكگرتووی بەغدا و بابل و كوت و كەربەلا و نەجەف ئەشرەف لە گۆڕەپانی ئاهەنگەكان لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا دەبێت.
روونیشیكردۆتەوە كە لە پرۆسەی پێكهێنانی لیژنەیەكدان لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە بۆ بەڕێوەبردن و ڕێكخستنی ناڕەزایەتییەكان .
لایەنگرانی سەدر باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق چۆڵدەكەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.