شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند، لە ھەفتەی داھاتووەوە دەست بە دانانی سەرەبلۆک لە زەوییەکانی گوندی کۆری دەکرێت.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند: کارکردن بۆ زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری بەردەوامە و هەفتەی داهاتوو دەست بە دانانی سەرەبلۆکی زەوییەکان دەکرێت.
ڕاشیگەیاند: لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز ئەندازیار عبدالواحد احمد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر تیمێکی تایبەت ڕاسپێردرا بۆ دانانی سەرەبلۆکی زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری، هەفتەی داهاتوو تیمەکە دەست بەکار کردن دەکەن.
شارەوانی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە هاوکات دوای دانانی سەرەبلۆک و دیزاینی پڕۆفایل و بەرزی و نزمی زەوییەکان هاوکات لەگەڵ وەرگرتنەوەی یەکەم وێنەی تۆماری زەوییەکان دەست بە ڕێگەپێدانی دروستکردنی خانوو لەسەر زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.