Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 20:18

بارەگای بارزانی ڕاگەیەنراوێکی سەبارەت بە گرژییەکانی عێراق بڵاو کردەوە

کوردستان TV
100%

بارەگای بارزانی ئەمڕۆ سێشەممە 02ـی 08ـی 2022 جەخت دەکاتەوە کە تەنیا ڕێگە بۆ چارەسەری قەیرانی سیاسیی عێراق دیالۆگ و لێکگەیشتن و یەکترقەبووڵکردنە.

بارەگای بارزانی ڕاگەیەنراوێکی سەبارەت بە گرژییەکانی عێراق بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە کە "سەبارەت بە پەرەسەندن و گرژییەكانی ئەم دواییەی عێراق جەخت لەسەر وتەكەی جەنابی سەرۆک بارزانی لە ڕۆژی 30ـی تەممووز لە ڕێوڕەسمی پێشوازی لە ڕووفاتی جینۆسایدكراوانی بارزانی دەكەینەوە."

لە ڕاگەیەنراوەکە بارەگای بارزانی ئاماژەی بە وتەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی داوە کە گوتوویەتی "تەنیا ڕێگە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سیاسیی عێراق و نەهێشتنی كێشە و گرفتەكان، ڕێگەی دیالۆگ و لەیەكتێگەیشتن و یەكترقبووڵكردنە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.