دوای په‌یامه‌كه‌ی وه‌زیری سه‌در بۆ جێهێشتنی باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م خۆپیشانده‌ران و لایه‌نگرانی ڕه‌وتی ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی خاوێنكردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه كرد به مه‌به‌ستی جێهێشتن و مانه‌وه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
ساڵح محه‌مه‌د ئه‌لعێراقی كه به وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در ناسراوه، ئه‌مڕۆ سێشه‌م له په‌یامێكدا داوای له خۆپیشانده‌ر و لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در كرد له ماوه‌ی 72 كاتژمێردا ناو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق چۆڵ بكه‌ن و مانگرتنه‌كه‌یان ببه‌نه ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه.
دوای په‌یامه‌كه، لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در هه‌ڵمه‌تێكی خاوێنكردنه‌وه‌ی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیان ده‌ست پێ كرد و دواتریش ورده ورده ده‌ستیان به پاشه‌كشه كرد بۆ ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان.
به‌گوێره‌ی په‌یامه‌كه‌ی وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در مانگرتنی لایه‌نگرانی سه‌در كۆتایی نایه‌ت و به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مجاره مانگرتنه‌كه ده‌گوازرێته‌وه بۆ به‌ر ده‌رگا و چوارده‌وری باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق.
جێی باسه لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در به فه‌رمانی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وته‌كه‌یان ماوه‌ی چوار ڕۆژ بوو له‌نێو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان و ناوچه‌ی سه‌وز مابوونه‌وه و ده‌ستیان به مانگرتن كردبوو و داوای كۆتاهاتنی گه‌نده‌ڵی و ده‌سه‌ڵاتی پشك پشكێنه و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی وڵات له‌نێو حكوومه‌تی عێراقیان ده‌كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.