ره‌وتی سه‌در ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتری سه‌باره‌ت به په‌یامی چۆلكردنی باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ڕاگه‌یاند و داوای له خۆپیشانده‌ران كرد ته‌واوی باڵه‌خانه‌كه چۆڵ مه‌كه‌ن.
ئیبراهیم ئه‌لجابری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌در له په‌یامێكی نوێ‌دا ڕایگه‌یاند: چۆڵكردنه‌كه به ته‌نیا هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌گرێته‌وه.
داواشی له خۆپیشانده‌ر و مانگرتووان كرد له سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی تری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بمێننه‌وه و هیچ شوێنێكی تر چۆڵ نه‌كه‌ن.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ساڵح محه‌مه‌د ئه‌لعێراقی كه به وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در ناسراوه، له په‌یامێكدا داوای له خۆپیشانده‌ر و لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در كرد له ماوه‌ی 72 كاتژمێردا ناو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق چۆڵ بكه‌ن و مانگرتنه‌كه‌یان ببه‌نه ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه.
هه‌ر دوای په‌یامه‌كه‌ش، لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی خاوێنكردنه‌وه‌ی ناو هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد و دواتریش ورده ورده له‌ناو هۆڵه‌كه ده‌ستیان به پاشه‌كشه كرد.
جێی باسه لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در به فه‌رمانی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وته‌كه‌یان ماوه‌ی چوار ڕۆژ بوو له‌نێو سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ناوچه‌ی سه‌وز مابوونه‌وه و ده‌ستیان به مانگرتن كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.