پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی 3 تۆمەتباری ڕاگەیاند، بە تۆمەتی تەقەکردن، دەستیان بەسەر چەند پارچە چەکێکیش کرد کە تەقەیان پێ کردبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری سێ تۆمەتباریان دەستگیر كرد كە تەقەیان كردبوو، لە كاتی دەستگیركردنیشیاندا دەست بەسەر چەند پارچە چەكێك و ژمارەییەك فیشەک و شانەی چەكدا گیرا.
ڕاشیگەیاند: دوای ئەوەی دەنگی تەقە لە گەڕەكی چوارباخ لەشاری سلێمانی بیسترا، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا سێ تۆمەتبار دەستگیر بكەن و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەست بەسەر 3 پارچە چەك لە جۆری 1 كڵاشینكۆف ، 2 دەمانەچە و چەندین فیشەك و شانەی چەكدا لەگەڵ دوو ئۆتۆمبێل كە بەتۆمەتباران بووە گیرا.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا کە ئێستا تۆمەتباران أ. ج. م لەدایكبووی 1990، ز.ر.ج لەدایكبووی 1997 و م. ل. غ لەدایكبووی 1990 بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوان و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.