سه‌رۆكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ سێشه‌م دوای گه‌یشتنی بۆ تایوان ڕایگه‌یاند كه ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده به به‌رده‌وامی ژیانی دیموكراسی له تایوان، له‌لایه‌كی تره‌وه چین هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه به‌هۆی ئه‌م سه‌ردانه ئه‌مه‌ریكا باجێكی قورس ده‌دات.
نانسی پیلووسی سه‌رۆكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ سێشه‌م به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته تایوان، ئه‌م سه‌ردانه‌ی پیلووسی به یه‌كه‌م سه‌ردانی به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێ بۆ تایوان له دوای ساڵی 1997.
سه‌رۆكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: سه‌ردانی شاندی ئه‌مه‌ریكا بۆ تایوان، وه‌ك پشتگیرییه‌كه بۆ به‌رده‌وامی ژیانی دیموكراسی له‌و وڵاته.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان و په‌ره‌پێدانی ناوچه‌ی بازرگانی كراوه‌ی هه‌ردوو زه‌ریای هیندی و ئارام تاوتوێ ده‌كه‌ن.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی نانسی پیلووسی سه‌رۆكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا بۆ تایوان له كاتێكدایه كه چین هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ و داگیركردنی تایوان ده‌كات و جه‌خت ده‌كاته‌وه كه تایوان به‌شێكی دانه‌بڕاوه له خاكه‌كه‌یان.
چین به‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ی پیلووسی هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌مه‌ریكا كردبوو كه ئه‌گه‌ر سه‌ردانه‌كه ئه‌نجام بدرێ، باجێكی قورس ده‌ده‌ن.
جێی باسه ماوه‌یه‌كه چین هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركردنی تایوان ده‌كات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هێزێكی زۆری له نزیك سنووری ئه‌و وڵاته كۆكردۆته‌وه. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌و هه‌وڵه‌ی ڕووبه‌ڕووی ببنه‌وه به‌و په‌ڕی هێزه‌وه ڕووبه‌ڕووی هه‌موولایه‌ك ده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.