گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی چین ئاشكرای كرد كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خراوه‌ته ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه، زانیارییه ڕۆژنامه‌وانییه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ڕه‌نگه چین له‌نێوان ڕۆژانی پێنجشه‌م تا یه‌كشه‌می داهاتوو هێرش بۆ سه‌ر تایوان ئه‌نجام بدات.
وو چیان گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی چین ڕایگه‌یاند: چین زنجیره‌یه‌ك ئۆپه‌ڕاسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌دات وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ پێشێلكردنی سه‌روه‌ری نیشتمان و سه‌لامه‌تی خاكه‌كه‌ی.
له‌لایه‌كی تره‌وه ڕۆژنامه‌ی (گلوبال تایمز)ی چینی ئاشكرای كرد: سوپای چین له‌نێوان ڕۆژانی پێنجشه‌م تا یه‌كشه‌می داهاتوو هێرش بۆ سه‌ر دوورگه‌ی تایوان ئه‌نجام ده‌دات له ڕێگه‌ی شه‌ش مانۆڕی سه‌ربازییه‌وه.
ئه‌م لێدوانانه‌ی چین له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م نانسی پیلووسی سه‌رۆكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا به سه‌ردانێكی فه‌رمی سه‌ردانی وڵاتی تایوانی كرد و بڕیاریشه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بدات.
حكوومه‌تی چین پێش سه‌ردانه‌كه‌ی پیلووسی، هۆشداری دابووه ئه‌مه‌ریكا كه ئه‌گه‌ر سه‌ردانه‌كه ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا و تایوان باجی قورس ده‌ده‌ن.
سه‌رۆكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له كاتی گه‌یشتنی بۆ تایوان له تویتێكدا جه‌ختی كردبووه‌كه كه وڵاته‌كه‌ی پابه‌نده به به‌ردوامی ژیانی دیموكراسی له وڵاتی تایوان.
جێی باسه ماوه‌یه‌كه چین هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركردنی تایوان ده‌كات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هێزێكی زۆری له نزیك سنووری ئه‌و وڵاته كۆكردۆته‌وه و جه‌خت ده‌كاته‌وه كه تایوان به‌شێكی دانه‌بڕاوه له خاكی چین. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له پڕۆسه‌ی داگیركردنی تایوان ڕووبه‌ڕووی ببنه‌وه به‌و په‌ڕی هێزه‌وه ڕووبه‌ڕووی هه‌موولایه‌ك ده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.