Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 20:26

پارێزگاری هەولێر: پڕۆژەی ئیفراز 3 بەهێز دەکرێت

کوردستان TV
100%

پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە 02ـی 08ـی 2022 ڕایگەیاند، پڕۆژەی گۆڕینی تۆڕی ئاوی خواردنەوەی ژمارەیەک گەڕەكی میللی تەواو کرا، هەروەها پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێیی شاری هەولێریش بەهێز دەکرێت.

بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئامادەبوونی و كونسوڵی ژاپۆن لە هەولێر، بەڕێوەبەری ئۆفیسی ئاژانسی جایكا لە عێراق، بریكار و بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەتی شارەوانی و بەڕێوەبەری گشتیی ئاو ڕێوڕەسمی تەواوبوونی پڕۆژەی باشكردنی ئاوی خواردنەوەی شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند: دوو پاکێجەکەی ئاژانسی جایکا بۆ شاری هەولێر بریتی بوون لە پەرەپێدان و گەیاندنی ئاو و فراوانکردنی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئیفراز 3 لە 6 هەزار مەتر سێجاوە بۆ 10 هەزار مەتر سێجا و بەهێزکردنی تۆڕی دابەشکردنی ئاو لە شاری هەولێر بە درێژایی 130 کیلۆمەتر و نۆژەنکردنەوەی تۆڕی دابەشکردنی ئاوی هەولێر و دابینکردنی پارچەی یەدەگ بۆ ئیفراز سێ بە گوژمەی 500 هەزار دۆلار و هەروەها نۆژەنکردنەوەی تۆڕی دابەشکردنی ئاو لە هەولێر بە درێژایی 19 کیلۆمەتر بە گوژمەی شەش ملیۆن و 630 هەزار دۆلاقز

پارێزگاری هەولێر جەختی کردەوە کە ئاژانسی جایکا، دوو پڕۆژەی دیکەی بۆ شاری هەولێر لەبەر دەستە؛ یەک لە پرۆژەکان هەموارکردنەوەی ماستەرپلانی هەولێرە کە بە سەرپەرشتی و هاوئاهەنگی وەزارەتی شارەوانی بەڕێوە دەچێت، لەگەڵ ڕیسایکلینکردنی پاشەڕۆی هەولێر کە ئەوەیان پڕۆژەیەکی تەواو ستراتیژییە بۆ هەولێر و دەبێتە هۆکاری بەفیڕۆنەچوونی ئاو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.