Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 20:15

ئەمریکا پشیوانی لە بانگهێشتنامەکانی دیالۆگی نیشتمانی لەنێوان هەموو لایەنە عێراقییەکان دەکات

کوردستان TV
100%

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتگیری خۆی لە بانگهێشتنامەکانی ئەم دواییە بۆ گفتوگۆی نێوان هەموو لایەنە عێراقییەکان دەربڕی.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتگیری لە بانگهێشتنامەکانی ئەم دواییە دەکات بۆ ئەوەی هەموو لایەنەکان بەشداری گفتوگۆیەکی نیشتمانی بنیاتنەر بکەن کە دەتوانێت ببێتە هۆی کەمبوونەوەی گرژییەکانی ئێستا.

ڕاشیگەیاند: پشتگیری خۆمان بۆ ناڕەزایەتی ئاشتیانە دووپات دەکەینەوە و هانی هەموو لایەنەکان دەدەین کە پابەند بن بە دوورکەوتنەوە لە تووندوتیژی، سەروەری یاسا و پەیڕەوکردنی مافە دەستوورییەکانیان.

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت کە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، ڕێکەوتی 31ـی 07ـی 2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی سەرجەم لایەنە سیاسییە ناکۆکەکانی کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە گفتوگۆ، لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: به‌ نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه‌ له‌ دۆخى سياسيى عێراق و پێشهاته‌كانى ده‌ڕوانين، داوا له‌ لايه‌نه‌ سياسييه‌ ناكۆكه‌كان ده‌كه‌ين ئه‌وپه‌ڕى دان به‌ خۆياندا بگرن و بۆ چارەسه‌ركردنى كێشه‌كان گفتوگۆى ڕاسته‌وخۆ ده‌ست پێ بكه‌ن. له‌م دۆخه‌ هه‌ستياره‌دا ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخه‌كه‌، ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى و ئاسايش و سه‌قامگيريى وڵات ده‌خاته‌ مه‌ترسييه‌وه.

هاوکات بەشێک لە کەسایەتی و لایەنە عێراقییەکان داوای گفتوگۆیان کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.