ئه‌مڕۆ سێشه‌م له ڕووداوێكی سه‌یروسه‌مه‌ره‌دا له پارێزگای نه‌جه‌ف تاوانبارێك له كاتی ناخواردنی پاسه‌وان و هێزه‌كانی پۆلیس له یه‌كێك له چێشتخانه‌كان ڕاده‌كات و قوتاری ده‌بێت.
ڕووداوه‌كه كاتێك ڕوویداوه كه پۆلیسه‌كان ویستوویانه تاوانباره‌كه كه تۆمه‌تبار بووه به تاوانی ساخته‌كردن له گرتووخانه بگوازنه‌وه بۆ دادگای تاوانه‌كانی نه‌جه‌ف به مه‌به‌ستی دادگاییكردنی.
به‌ر له گه‌یشتن به دادگا، پۆلیسه‌كان برسییان ده‌بێت و لاده‌ده‌نه چێشتخانه‌یه‌ك به مه‌به‌ستی نانخواردن و تاوانباریش به‌بێ هیچ پاسه‌وانێك له‌نێو ئۆتۆمبێل به‌جێده‌هێڵن.
دوای نانخواردن و تێربوونی پۆلیسه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه نێو ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كه تاوانباره‌كه‌ی تێدابووه، ده‌بینن هیچ كه‌سێكی تێدا نه‌ماوه و تاوانبار بۆی ده‌رچووه.
له ئێستادا پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان له‌نێو پارێزگای نه‌جه‌ف ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی گه‌ڕان كردووه بۆ ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی تاوانباره‌كه، به‌ڵام تا ئێستا ده‌ستیان نه‌كه‌وتووه.
دوای هه‌ڵهاتنی تاوانباریش، سه‌رجه‌م ئه‌و پۆلیسانه‌ی كه ئه‌ركی گواستنه‌وه‌ی تاوانباره‌كه‌یان له ئه‌ستۆ بووه ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.