وه‌زاره‌تی به‌رگریی تایوان ڕایگه‌یاند كه سوپای وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌كاری ته‌واوی كردووه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ترسییه‌ك كه له‌لایه‌ن چینه‌وه بكرێته سه‌ریان.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی تایوان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: سوپا و سه‌رجه‌م هێزه چه‌كداره‌كانی تایوان چه‌ند پلانێكی جیاوازیان داڕشتووه بۆ هه‌ر مه‌ترسییه‌كی له‌ناكاو له‌لایه‌ن سوپای چینه‌وه بكرێته سه‌رمان.
ڕاشیگه‌یاند: له هه‌ر لایه‌ك هێرش بكرێته سه‌رمان سوپای پێویستمان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی وڵاته‌كه‌مان هه‌یه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه وو چیان گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی چین ئه‌مڕۆ سێشه‌م ڕایگه‌یاند كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خراوه‌ته ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی چین له ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌می نانسی پیلووسی سه‌رۆكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا دێت بۆ وڵاتی تایوان و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته.
جێی باسه حكوومه‌تی چین خاكی تایوان به به‌شێك له وڵاته‌كه‌ی داده‌نێت و هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر و داگیركردنی ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتی و به‌ڵێنی هاوكاریكردنی ئه‌و وڵاته ده‌دات له هه‌ر هه‌ڕه‌شه و هێرشێكی سوپای چین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.