رۆژی سێشەممەی رابردوو، دەیڤید گۆڤرین باڵیۆزی ئیسرائیل لە مەغریب گرێبەستێكی واژۆكرد بۆ دروستكردنی بارەگای باڵیۆزخانەی هەمیشەیی ئیسرائیل لە مەغریب.
گوڤرین لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: زۆر خۆشحاڵم كە ئەم وێنەیە لەگەڵ ئێوەدا بڵاو دەكەمەوە، كە شایەدی یەكێكە لەو ساتە مێژوویانەی كە لەگەڵ تیمەكەمدا ژیاوم، كاتێك گرێبەستی بیناسازی بۆ بارەگای باڵیۆزخانەی هەمیشەیی ئیسرائیل لە مەغریب واژۆ كرا.
هەروەها گوتی: سەردەمێكی نوێ دەست پێدەكەین كە تێیدا پەیوەندییە بەرزەكانمان لەگەڵ مەغریب بەهێزتر دەكەین.
باڵیۆزخانەی هەمیشەیی ئیسرائیل لە مەغریب دەكرێتەوە
گرێبەستێك بۆ دروستكردنی بارەگای باڵیۆزخانەكە واژۆ كراوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.