Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 18:26

بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی 8 مین ساڵیادی كۆمەڵكوژی كوردانی ئێزدی بەڕێوەدەچیت

کوردستان TV
100%


بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەشتەمین ساڵیادی كۆمەڵكوژی كوردانی ئێزدی لە شاری دهۆك بەڕێوەدەچیت.
ئەمڕۆ هەشت ساڵ بەسەر پەلاماری تیرۆریستان بۆ سەر شنگال تێدەپەڕێت  و چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە ئابی 2014دا دەستیان گرت بەسەر قەزای شنگال خۆرئاوای پارێزگای نەینەواو شەش هەزار و 417 هاووڵاتیی ئێزدییان رفاند و بە پێی قسەی حوسێن قاسم حەسوون، راوێژكاری ئەنجوومەنی رۆحانیی ئێزدییان، تائێستا زیاتر لە سێ هەزار و 356 ئافرەت و منداڵ و پیاو رزگاركراون، چارەنووسی زیاتر لە دوو هەزار و 717 كەسیشیان نادیارە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.