Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 18:34

پۆلیسی هەولێر تەرمی كەسێكی بەڕەگەز تورك دەدۆزێتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند: ئاگاداركراینەوە بە بوونی تەرمێك لە فولكەی زراعە لە بینایێك، دوای گەیشتنی هێزەكانمان بۆ شوێنی ڕووداو دەركەوت كە كەسێك بەناوی (عیسی حلیل ئۆنەل)،بە رەگەز توركە، تەمەن (64) ساڵ، لەلێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەركەوتووە كە تەرمەكە ماوەیەكە لەوێ كەوتووە .
پۆلیسی هەولێر دەشڵێت: دوای هەڵگرتنەوەی تەرمەكە، ڕەوانەی پەیمانگای پزیشكی دادی كرا بۆ ئەوەی هۆكاری مردنەكەی بزانرێت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە هێزەكانیان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن بۆ گەیشتن بە هۆكاری ڕاستەقینەی ڕووداوەكە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.