Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 18:22

كەشناسی عێراق: ڕۆژانی هەینی و شەممە باران دەبارێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی كەشناسی پێشبینییەكانی خۆی بۆ كەشوهەوای چوار ڕۆژی داهاتووی عێراق ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە ڕۆژانی هەینی و شەممە باران دەبارێت .
بە گوێرەی خشتەی دەستەی كەشناسی عێراق، كەش و هەوای سبەینێ پێنجشەممە، لە ناوچەی ناوەڕاست گەرم دەبێت و پلەكانی گەرما نزیكن لە ڕۆژی پێشوو، بەڵام لە هەرێمی باشوور، كەشوهەوا زۆر گەرم دەبێت و پلەكانی گەرما چەند پلەیەك بەرز دەبنەوە.
هەروەها كەش و هەوای رۆژی هەینی لە هەرێمی ناوەڕاست و لە بەشەكانی رۆژئاوایدا روون دەبێتەوە، وردە وردە لە پاشنیوەڕۆدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی سووك لە شەودا كە لە هەندێك كاتدا هەورە تریشقە دەبێت، پلەكانی گەرماش نزیكە لە ڕۆژی پێشوو، هەروەها كەش و هەوای ناوچەكانی باكوور و باشوور گەرم دەبێت.
دەستەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، كەش و هەوای ڕۆژی شەممە لە ناوچەی ناوەڕاست گەرم دەبێت، بەو پێیەی لە پاشنیوەڕۆدا تۆز و خۆڵ بەرز دەبێتەوە، هەروەها پلەكانی گەرما لە ڕۆژی پێشوو نزیك دەبنەوە، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور ڕوون دەبێتەوە و لە هەندێك شوێن نیمچە هەور دەبێت هەروەها ئەگەری بارانبارینی سووك هەیە كە ڕەنگە هەندێك جار هەورە تریشقە بێت.
هەروەها كەش و هەوای ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو ڕوون دەبێتەوە لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە ڕۆژدا لە هەندێك شوێنی ناوچەی ناوەڕاست، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك لە ڕۆژی پێشوو دادەبەزێت وكەش و هەوای ناوچەكانی باكوور و باشوور ڕوون دەبێتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.