Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 18:29

سبەی لەحەوت پارێزگای عێراق دەبێتە پشوو

کوردستان TV
100%

لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، بڕیاردرا سبەینێ پێنجشەممە دەوامی فەرمی بۆ سەرجەم فەرمانگەكان لە پارێزگاكانی بەسرە، موسەننا، واست، بابل، دیالە،دیوانییە، نەجەف رابگیرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە پارێزگاكانی بەسرە، موسەننا ، واست، بابل، دیالە،دیوانییە، نەجەف بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە راگرتنی دەوامی فەرمییان بۆ سبەینێ پێنجشەممە راگەیاند.
لە راگەیەنراوی ئەو پارێزگایانەدا هاتووە: لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، بڕیاردرا سبەینێ پێنجشەممە 4/8/2022 دەوامی فەرمی بۆ سەرجەم فەرمانگەكان رابگیرێت، جگە لە دامودەزگا خزمەتگوزاریییەكان و بانكەكان و دیوانی پارێزگاكان.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.