Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 04:28

ئۆكرانیا: پوتین هاوشێوەی خۆی بەكاردەهێنێت بۆ پەردەپۆشكردنی خراپبوونی تەندروستییەكەی

کوردستان TV
100%

قسەكردن لەسەر تەندروستی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕووسیا، ، جارێكی دیكە دێتەوە بەرباس.
لەوبارەیەوە ڤادیم سكیپێتسكی، بەرپرسی هەواڵگری سەربازی ئۆكرانیا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی "زە تێلێگراف"ی بەریتانی، رایگەیاندووە، پوتین تەندروستی جەستەیی و دەروونی باش نییە، ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەندامانی بازنەی ناوەوەی ئەو دەستیانكردووە بە ترس و دڵەڕاوكێ لە تەندروستی پوتین.
سكیپێتسكی لە چاوپێكەوتنەكەدا بانگەشەی كردووە كە سەرۆكی ڕووسیا هاوشێوەی خۆی بەكاردەهێنێت بۆ پەردەپۆشكردنی خراپبوونی تەندروستییەكەی ، ئاماژەی بەوەشكردووە، هەندێك جار ئەستەمە بزانین ئایا ئەوە پوتینی ڕاستەقینەیە یان كەسێكە كە جێگەی دەگرێتەوە.
ڕاپۆرتەكانی پێشوو ئاماژەیان بەوە كردبوو كە پوتین تووشی نەخۆشی شێرپەنجە و پاركینسۆن بووە، بەڵام هیچ بەڵگەیەكی كۆنكرێتی لەسەر ئەوە نییە.
بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، لە مانگی ئایاری رابردوودا، كیریلو بودانۆڤ، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری سەربازی ئۆكرانیا، باسی لە "ئازاری جەستەیی و دەروونی" پوتین كرد، ئاماژەی بەوەدا كە پوتین "زۆر نەخۆشە" و تووشی "چەند نەخۆشییەك بووە لە هەمان كاتدا، لەنێویاندا شێرپەنجە".
هەروەها بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، لە مانگی نیسانی رابردوودا، دیمیتری پێسكۆڤ، وتەبێژی كرێملین رایگەیاندبوو، ئەوەی میدیا بیانییەكان لەبارەی شێرپەنجەی پوتین بڵاویانكردەوە، "درۆیەكی پاكە".
هەروەها لە ماوەی مانگی ڕابردوودا ویلیام بێرنزی بەڕێوەبەری سی ئای ئەی دەرگای داخست لەسەر ئەو تۆمەتانەی كە سەبارەت بە تەندروستی پوتین دەكران.
بە پێی ڕاپۆرتی پۆلیتیكۆ، بێرنز لە كۆڕبەندی ئاسایشی ئاسپێن گوتویەتی: دەنگۆیەكی زۆر لەسەر تەندروستی پوتین هەیە و تا ئەو جێگایەی كە دەتوانین بزانین باری تەندروستی زۆر باشە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.