Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 18:22

ناوی كاندیدەكانی جێگرەوەی زەواهیری ئاشكرا دەكرێت

کوردستان TV
100%

ڕۆژنامەی گاردیان ناوی كاندیدەكانی بۆ جێگرەوەی ئەیمەن زەواهیری ڕێبەری پێشووی قاعیدە ئاشكرا دەكات كە لە هێرشێكی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە كابول كوژرا.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، بەختەوەرترین كەس لە جێنشینی ئەودا محەممەد سەڵاحددین زەیدانە كە ناسراوە بە سەیف ئەلعەدل و تەمەنی 60 ساڵە و لە میسر لەدایكبووە و لەلایەن هەواڵگری رۆژئاوا بە كەسێك دادەنرێت كە توانای رێكخستن و سەركردایەتیكردنی هەبێت، لەكاتێكدا ئەو لە ئێرانە و ناتوانێت گەشت بكات، چونكە جووڵە و پەیوەندییەكانی كەوتوونەتە ژێر سانسۆرەوە.
بەپێی رۆژنامەكە ،كەسانێك هەن كە ئاماژەیان بە جێنشینێكی دیكەی ئەگەری كردووە، لەوانە: عەبدولڕەحمان مەغریبی، بەڕێوەبەری هەڵمەتە پڕوپاگەندەییەكانی قاعیدە، ئەبو وەلید فەڵەستینی، تیرۆریستێكی دیار كە لە سووریا نیشتەجێیە و ژمارەیەك سەركردەی دیكەی لقە ناوخۆییەكانی قاعیدە، وەك یەزید موبارەك، سەرۆكی رێكخراوی قاعیدە لە مەغریبی ئیسلامی و ئەحمەد دێری، سەرۆكی رێكخراوی قاعیدە لە رۆژهەڵاتی ئەفریقا.
بەپێی ئەوەی میدیا ئەمریكییەكان رۆژی سێشەممە بڵاویان كردووەتەوە، زەواهیری تەمەن 71 ساڵ لە هەڵمەتێكدا كوژراوە كە لەلایەن فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانەوە ئەنجامدراوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی بە هاووڵاتیانی مەدەنی لێبكەوێتەوە.
ئەیمەن زەواهیری لە نۆزدەی حوزەیرانی 1951 ، ، لە بنەماڵەیەكی چینی ناوەنددا لە میسر لەدایكبووە .
 دوای كوژرانی ئوسامە بن لادن لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە پاكستان لە ساڵی 2011، زەواهیری سەركردایەتی چەكدارانی گرتە ئەستۆ، لە كاتێكدا دەسەڵاتدارانی ئەمەریكا خەڵاتێكی 25 ملیۆن دۆلاریان پێشكەش بە هەر كەسێك دەكرد كە زانیاری بدات كە ببێتە هۆی دەستگیركردنی.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.