كتێبی (چاوگه‌ی ژین) ،له نووسینی "جیكوب حبان" دووه‌م كتێبی وه‌ڕگێر و نووسه‌ر "شیتاڵ عه‌بدولعه‌زیز جه‌میل" بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌و به‌رهه‌مه، دووه‌م كتێبه كه له زمانی فارسیه‌وه وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی له‌لایه‌ن "شیتاڵ عه‌بدولعه‌زیز جه‌میل"،كه له ئه‌رك و ماندووبوونی (كتێبفرۆشی مێخه‌كی) سۆرانه.
كتێبی (چاوگـهی ژیـن) یهكێكـه لـه به‌رهه‌مه بهناوبانگهكانـی پزیشـكی به ڕه‌گه‌ز ئێرانی دكتۆر (جیكوب حبان). به كتێبێكی پر لـه گرنگـی و زانیاری ههژمـار ده‌كرێت، بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سـانه‌ی كه ده‌یانه‌وێـت بـه‌ره‌و ڕێگای ته‌ندروسـتی جه‌سـته‌یی و ده‌روونی هه‌نگاو بنێن.
دكتۆر(جیكوب حبان) له بواره‌كانی پزیشكی گشتی، سروشتی ده‌رمانی، ڕووه‌ك ده‌رمانی، زانستی خۆراك، زانستی پزیشكی چینی، ئایورودا (شێوازێكی ده‌رمانی كۆنی هیندیه) هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی زه‌ین و جه‌سته پسپۆری هه‌یه. شێوازی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و تێكه‌له‌یه‌كه له عه‌قل و ئهندیشـهی كۆن و ده‌ستكه‌وته نوییه‌كانی زانستی پزیشكی.
ئا- كامران
كتێبی (چاوگه‌ی ژین) بڵاوكرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.