Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 16:22

نزیكەی یەك ملیار دینار بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمئاوی لە كۆیە خەرج دەكرێت

کوردستان TV
100%

لەسەر بودجەی ئاسایی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (999،821،180) نۆسەد و نەوەد و نۆ ملیۆن و هەشت سەد و بیست و یەك هەزار و هەشتا دینار) بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشكەساڵی و چارەسەركردنی كێشەی كەمئاوی لە قەزای كۆیە و دەوروبەری.

 بە گوێرەی فەرمانێكی ئەنجوومەنی وەزیران/فەرمانگەی پلاندان كە وێنەیەكی ئاراستەی وەزارەتی شارەانی و گەشتوگوزار كراوە، ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (999،821،180) دراوە لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ساڵی 2022 بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەكانی وشكەساڵی و چارەسەركردنی كێشەی كەمئاوی لە سنووری قەزای كۆیە و دەروبەری، كە ئەو گوژمەیە بە نەختینە و بە قۆناغ خەرج دەكرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.